| گوڵه‌گه‌نم |
هه‌شت ساڵهه‌شت ساڵ پێش ئه‌وده‌مانه هه‌وه‌ڵ نووسراوه‌ی ئه‌م وێبڵاگه‌م نووسی... سه‌یره ده‌ڵێی دوێنێ بوو! بڵێی له‌و ماوه‌یه‌دا چم كردبا له نووسینی ئێره باشتر بوو؟.... ده‌زانم هه‌رچیم كردبا به سوودتر ده‌بوو! 15:47 - 2010/5/26 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتژان و ژیانکهس هه‌یه چاوه‌روانی ژان بێ؟ ... چاوه‌رێی ژانێکم که گه‌نمیله ده‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. به هه‌ر بریسکه‌یه‌ک یان ورکه ژانێک ده‌ست به زگم ده‌گرم و ده‌گه‌ڵ خۆم ده‌ڵێم ها ئه‌وه هات... گه‌نمیله به‌یانی 40 هه‌فته‌ی ژیانی پڕ ده‌کاته‌وه و له ئێستاوه‌را تا هه‌فته‌یتر هه‌ر ده‌مێک له‌وانه‌یه به‌شی دووهه‌می ژیانی ده‌ست پێ بکات. جارێ چاوه‌رێی ژانم و هیچیتر..... 14:09 - 2010/5/20 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتلێره و لهوێپێم وا بوو ئێستا که له ماڵم زۆرتر لێره ده‌نووسم، به‌ڵام نووسین نایه! هه‌فته‌یه‌کی ناخۆش تێپه‌ر بوو به کۆڵێک هه‌واڵی ناخۆشه‌وه. له سێداره‌دانی ئه‌و گه‌نجانه له ئیران و ناسازی بێ ده‌رمانی خۆشه‌ویستێک ،بۆته هۆی ئه‌وه رۆژێ هه‌زار جار به بیرم دا بێ که من تاوانبارم له دروست کردنی گه‌نمیله.... ئه‌م دونیا ناخۆشه شوێنێکی باش نییه بۆ هیوای به ژیان. بڵێی دواتر گه‌نمیله چه‌ند جار به گژمدا بێ له سه‌ر ئه‌وه، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی من به گژ داییکم دا ده‌هاتم؟ 18:22 - 2010/5/16 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتکاتکهمتر له دوو هه‌فته ماوه، وازم له کار هێناوه و له ماڵێ دانیشتووم. تا ساڵێکی‌تر کار بێ کار! ریزی ئه‌م کارانه‌ی ده‌بێ بیکه‌م له پێشمه، به‌ڵام وزه‌ی هیچ کارێکم نییه. ڕۆژی ئاخری کارێ هه‌موو نه‌سیحه‌تیان کردم که تا ده‌توانم بخه‌وم، به‌ڵام کوا خه‌و؟ له جێی هه‌موو کارێک داده‌نیشمه سه‌ر سۆفاکه و ئه‌م 6-7 کاناڵی تی‌وی که هه‌مانه به سه‌ر ده‌که‌مه‌وه... لای نیوه‌رویان خۆشه و دوو سێ بابه‌تی چێشت لێنان نیشان ده‌دا، بۆ کابانی وه‌ک من باشن...! یه‌کیان چێشت لێنانی پاسکواڵه‌یه، که زۆرتر له چێشته‌کانی، قسه‌کانی خۆشن! یه‌کیان چێشت لێنان بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر قاڵه، چوون زۆر گرفتارن کاتی چێشت لێنانیان نییه و خاتوونێک دێت فێریان ده‌کا چۆن له کورترین کاتدا چێشتی خۆش ساز که‌ن. له‌وانه‌یه بۆ داهاتوو به که‌ڵکم بێت! ئاخرینیان ناوی خۆشترین ده‌ستاوه و خاتوونێکی گه‌نج هه‌ر جاره‌ی شتێک( تۆ بلێ په‌ستا) ده‌کاته ده‌ستکردی چه‌ند چێشتان... نێوانم ده‌گه‌ڵ ده‌ستاوی ئه‌وه‌یان نییه، بێ سیر نازانی هێچ چێشتێک ساز کات! به‌ڵام چاوی لێده‌که‌م به‌ڵکوو بتوانم شتێکی لێ فێر بم. له‌وه‌تی ئه‌وانه چاو لێده‌که‌م چێشتم بۆ لێناندرێ، جاران چه‌ند چێشتێکم ده‌زانی و به سه‌ره لێم ده‌نان... دیتنی ئه‌م پرۆگرامانه ئه‌م چه‌ند چێشته‌شی له به‌ر چاو خستووم! دوای بابه‌ته‌کانی چێشت لێنان، بابه‌تی سڵامه‌تی و پرۆگرامی دوکتوران سه‌ره‌یه‌تی.... که گوێیان بۆ هه‌ڵده‌خه‌م هه‌رچی نه‌خۆشیه له خۆمیدا وه شک ده‌به‌م! ئه‌ی بۆ پێم وا بوو من مرۆڤێکی ساغم؟ ئه‌م بابه‌تانه‌ی سڵامه‌تی تووشی فۆبیام ده‌که‌ن! ئاوا به دیتنی تی وی به‌شێکی زۆر له رۆژه‌که‌م پڕ ده‌که‌مه‌وه بێ ئه‌وه‌ی چاو له ریزی کاره‌کانی ناته‌واو بکه‌م... کات هه‌ر دێت و خێرا تێپه‌ر ده‌بێ. ئێستا گه‌نمیله‌م نه‌دیتوه، به‌لام هه‌موو شه‌وێ خه‌ونی پێوه ده‌بینم... هه‌موو خه‌ونه‌کانم په‌رۆشن، له هه‌مووان دا به‌ڵایه‌ک به سه‌ر گه‌نمیله دێت... ئه‌م هه‌موو نیگه‌رانیه له کوێ‌را دێت؟ بابه‌تی سڵامه‌تی و دوکتوران بۆ باسی ئه‌وه ناکات بزانم خه‌ونه‌کانم سروشتین یان مۆشکیله له منه؟ کات که‌مه و به‌م هه‌موو دڵه ڕاوکه‌یه به سه‌د ساڵ تێپه‌ر ده‌بێ و ئه‌وه منم و کات و دوو پێوانه‌ی تێپه‌ر بوون. 15:50 - 2010/5/8 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتچاوهڕێخهریکی رێک و پێک کردنی شته‌کانی گه‌نمیله‌م. ته‌خت و جێ و بانیمان دامه‌زراندوه و به سه‌ر ریزی ئه‌م شتانه‌ی پێویستێتی دادێمه‌وه نه‌کا هیچم له بیر چێت. ساكی بیمارستان ده‌مێکه ئاماده‌یه و جل و به‌رگه‌کانی تاقه‌ت کراون. بیر له بوخچه و سندووقی دایکم ده‌که‌مه‌وه ، بۆ دیتنه‌وه‌ی کوته لیباسێک بۆ هه‌ر کاممان، هه‌موو بوخچه‌کان ده‌کرانه‌وه و دڵ و گورچیله‌ی سندووقی ئاسنی دایکم ده‌هاته ده‌رێ. ئه‌وه جێژنه‌ی منی مناڵ بوو که له ناو بوخچه‌کانی دایکم دا، هه‌ر جاره‌ی شتێک هه‌بوو ببێته هۆی خۆ خافلاندنی من و سه‌رئێشه‌ی داێکم که هه‌رچی ده‌گه‌ڕا هیچی نه‌ده‌دوزییه‌وه! سه‌رده‌مێک بوو داێکێک بوو و سندووقێکی ئاسن و یانزه مناڵ! ئێستا ئه‌وه منم داێکێکی چاوه‌رێ و کۆڵێک شڕه و بڕه بۆ مناڵێک که ئێستا نه‌هاتۆت. تازه هه‌موو جارێ وه‌بیر خۆم دێنمه‌وه که مناڵی من نابی زۆرتر له پێداویستی خۆی شتی هه‌بێ... به‌ڵام پێداویست به کام پێوانه؟ هی ئێستای من؟ هی منی مناڵ؟ هی داییکم؟ یان "خه‌ڵکی پیراها"؟ 15:58 - 2010/5/2 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتDoctor Xهه‌فته‌ی پێشوو چوومه لای دوكتوری ددان بۆ خاوێن كردنه‌وه, له‌م حه‌وت هه‌شت مانگه‌ی دا ئه‌وه دووهه‌م جاره ده‌چم بۆ ئه‌و كاره. جاری هه‌وه‌ڵ دوكتۆره‌كه ئه‌م خاتوونه‌ی كه قه‌وڵ وا بوو كاره‌كه بكا به "خانیمی دوكتۆر فیلانی" ناساندی, منیش له دڵی خۆمدا گووتم ئه‌وه‌ش دوكتۆرێكی ددانیتری كۆچه‌ر كه ئیستا نه‌ێتوانیوه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئێره‌ی وه‌رگرێ و خه‌ریكه له‌م ڕێگه‌یه به‌ڕه ده‌چێت! خانیمی دوكتور كه زانی دووگیانم و گه‌نمیڵه‌م هه‌یه زوو ده‌ستی كرد به پرسیار سه‌باره‌ت به حاڵ و ئه‌حواڵم. كه‌مێك رێنوینی كردم كه له‌م ماوه‌یه‌دا چ بكه‌م و چ نه‌كه‌م و به‌ڵێنی دامێ كه ده‌بێ جارێكی‌تریش ده‌بێ پێش هاتنی گه‌نمیله بچمه‌وه بۆ ئه‌م ئیشه خۆشه! له كاتی ددان خاوێن كردنه‌وه‌دا زۆرتر خه‌ریكی پرسیار سه‌باره‌ت به گه‌نمیله بوو تا ددانم! منی زار داپچراویش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌متوانی به ئیشاره وه‌ڵامیم ده‌داوه! جاری دووهه‌م كه چوومه‌وه لای ئیدی ده‌مزانی خانیمی دوكتۆر, دوكتۆری ژنان و زا و زی بۆت! ئه‌م جاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی پێم سه‌یر بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم ده‌داوه‌ه و ریپۆرتی حاڵ و ئه‌حواڵی خۆم دایه! هه‌ر وه‌ها پێم گووت كه به‌یانی كه لای دوكتۆری خۆم بووم به پێنج چركه فشاری خوێنی گرتووم و دڵی گه‌نمیله‌ی گوێداوه‌تی و ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌بوونی گرتووه و گووتویه‌تی پێرفێكت! گووتی دیاره گرفتێك له كارت دا نییه كه وا زوو بریاری داوه حاڵت پێرفێكته! كاره‌كه‌ی كه ته‌واو بوو, گووتی تاوێك راوه‌سته شتێكی‌تر تاقی كه‌مه‌وه! ده‌ستی برد بۆ گوێزینگی لاقم و گووتی نا زۆر باشه, تووشی هه‌ڵمسان نه‌بووی! ترسام دوكتۆری خۆت له ئه‌وه‌ی خافیڵ بوبێت. هه‌ستم كرد ئێستا ده‌بێ ئه‌م دوكتۆره چه‌نده بیری ئیشی پێشووی بكات, ئه‌م دوو جاره زۆرتر له ددانی من په‌رۆشی دووگیانیم بوو! خۆش بوو ئه‌م هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وت كه دیسان ئیشی پێشووی تاقی كاته‌وه.... 17:01 - 2010/3/28 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتNewrozنه‌ورۆزتان پیرۆز, هێشتا رۆژێك ماوه به‌ڵام به‌ره‌وپیلی چوون زۆریش خراپ نییه! به ته‌مام بچم كه‌مێك گوڵ بكرم و ماڵێ پڕ بكه‌م له بۆنی به‌هار, هه‌وای به‌هاریش دوو سێ ڕۆژه لێره گه‌ڵێك خه‌ڵكی شاد كردووه, ڕه‌نگه هه‌وه‌ڵ جاره لێره هه‌واش به ڕاستی به‌ره‌و پیلی به‌هار دێت. هه‌وا وا خۆش نه‌با كوا تاقه‌تی ئه‌و هه‌مۆ بێخه‌ویه‌م دێنا... ئێستاش وزه‌م ماوه! ئه‌وه سه‌رۆكی فزووڵ نه‌هاتۆته‌وه و من ده‌رفه‌تێكم هه‌بوو ده‌ست به سه‌ر و گوێڵاكی ماڵی بلاگێرم دابێنم... ئێستا كه‌مێك باشتر بۆت, ماوه به‌شی لینكی وێبڵاگه‌كانیتری بۆ دانێم و وێنه‌كانی ون بوون بیاندۆزمه‌وه... ئه‌وه‌ش ده‌مێنێ بۆ كاتێكیتری فراوانی! له تاریفی سه‌رۆكی نوێ‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێم كه ئه مرۆ كه هاتمه‌وه, هاوكاره‌كه‌م كه قه‌ت بۆڵه و شكایه‌تێ نه‌كا و هه‌میشه رازیه به ره‌زای خوای خۆی, به پێكه‌نینه‌وه گووتی, ده‌بینی چ رۆژێكی خۆشه؟ وامزانی باسی هه‌وا ده‌كا گووتم; ئه‌رێ زۆر خۆشه! ئێشاره‌ی ژوری سه‌رۆكی كرد و گووتی نا مه‌به‌ستمه كابرا نایه‌ته‌وه, رۆژێكی زۆر خۆشه!.... ئه‌وه‌ش جێژنانه‌ی ئه‌وساڵ, به زیاد بێ.... 22:56 - 2010/3/19 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتجهماوهرێکی زۆر له سه‌ر ویستگه ڕاوه‌ستاون، ماشێن که ده‌گاتێ هه‌موو هێڕشی بۆ ده‌به‌ن که زووتر سوار بن، منیش پاڵه‌و په‌ست سوار ده‌بم و شوێنێک ده‌دۆزمه‌وه ده‌ست به میله‌کان ده‌گرم نه‌که‌وم. ژنێک که له په‌نام ڕاوه‌ستاوه چاوێک له من و زگم ده‌کات، ئه‌وه‌نده‌م چاو تێده‌بڕێ تا ئاوڕێکی لێده‌ده‌مه‌وه. زوو ده‌ڵێی: ده‌ته‌وێ یه‌کێک هه‌ستێنم تۆ دانیشی؟ چاوێک له جه‌ماعه‌تی دانیشتوو ده‌که‌م، هیچیان وێ ناچن بێ جنێودان به من هه‌ستن! ده‌ڵێم: نا، چه‌ند ویستگه‌ی‌تر چۆل ده‌بێ، جێی دانیشتنیش زۆر ده‌بێ. ده‌ڵێ: ئاخر ته‌جره‌به‌ی ئیستای تۆم هه‌یه ده‌زانم چه‌ند ناخۆشه به پێوه بوون.سپاسی لێ ده‌که‌م و ده‌ڵێم نیگه‌ران مه‌به، ئێستاش ده‌توانم به پێوه بم. 23:55 - 2010/3/6 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتدهمێکه لێره نانووسم، هۆیه‌که‌ی ده‌توانێ نامۆ بوون ده‌گه‌ڵ ئێره یا نووسین بێت یان ده‌گه‌ڵ کۆڵێک ورکه به‌یانووی تر. 23:54 - 2010/2/27 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتdiversityقه‌وڵ وایه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ تیمی ئێمه دامه‌زرێنن, منیشیان هه‌ڵبژارد كه له‌گه‌ڵیان بریار بده‌م كام داخواز به ڕای من باشتره! كورتی كه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی به دڵی من بوو به ڕای سه‌رۆكه گه‌وره‌كان نه‌بوو و ئاخری دوویان هه‌ڵبژاردران بۆچاوپێكه‌وتن( دیاره له ئه‌وانی كه من به دڵم نه‌بوون!). ریزێك پرسیار ئاماده كرابوو بۆ پرسین و له په‌نا هه‌ر پرسیاره‌ی ناوی یه‌كمان نووسرابوو... ئه‌وه‌ێ پرسیاری تێكنیكی بوو داندرابوو كه من بیپرسم و ئه‌وانیتریش بۆ خانم و خاتوونه‌كانی سه‌رۆك. هه‌رتكیان له باری تێكنیكییه‌وه ناشاره‌زا بوون و له باری زمانبازییه‌وه زۆر شاره‌زا. هه‌موو كێس سێناریویه‌كیان (پرسیار وه‌كو ئه‌گه‌ر فڵانه شت بقه‌ومێ, سه‌رۆك ده‌بێ چ بكات!) به باشی ده‌ور لێده‌داوه و بزه‌یان ده‌خسته سه‌ر لێوی خاتوونه‌كان تا كاتی ئه‌و پرسیاره هات كه " شوێنی كاری ئێمه زۆر تێكه‌ڵاوه و به بریاری ئێوه شوێنی كاری ئاوا چ باشه یان خراپه‌یه‌كی هه‌یه؟" ئه‌وه من نووسیومه تێكه‌ڵاو به‌ڵام ئه‌وان وشه‌ێ "دایوێرس" كه به مانای" تێكه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگیه"یان به كار هێنا. مه‌به‌ست له شوێنێكه كه هه‌موو كه‌س له هه‌موو سووچی دونیایه‌ی تێدایه. یه‌كیان كه خۆی كۆچه‌ر بوو به ڕای وابوو تاقه گڕفتی شوێنی ئاوا گرفتی زمانه و ڵه یه‌ك حاڵی بوون, باقی گرفتێك نییه! ئه‌ویتر لام وا بێ گێره‌ی له هه‌وڵێر ده‌گه‌ڕا و ئاگای له مه‌حموودی بێ زه‌واد نه‌بوو و وڵامی داوه كه من بۆم گرفت نییه له‌گه‌ڵ فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌كوو یه‌ك كار ده‌كه‌م. چاوی من كه‌مێك بز بوو به وڵامی ئه‌و ده‌تگووت ئه‌و كابرایه قه‌ت له كانادا نه‌ژیاوه و وشه‌ی دایوێرسیتی نه‌بیستووه! ئاخر بڵێ ماڵ خراپ هیج نه‌بێ ڕۆژ تا ئێواره زۆرتر له ده‌نگی ئه‌و بانگانه‌ی له مزگه‌وته‌كانی لای خۆمان ده‌ێبیستین مێدیای ئێره تڕ و پۆزی مۆڵتی‌كاڵچرالیسم و داێوێرسیتی له سه‌ر و سه‌كتی كۆچه‌ران ده‌كوتێ, یانی تۆ قه‌تت نه‌بیستووه! وه‌ڵا سه‌ێره! 21:44 - 2009/10/23 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتLOTRHow could the world go back to the way it was when so much bad had happened? But in the end, it's only a passing thing, this shadow. Even darkness must pass. A new day will come. And when the sun shines it will shine out the clearer. Those were the stories that stayed with you. That meant something, even if you were too small to understand why.
04:35 - 2009/8/10 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتلێواری بهههشتماوهیهک پێش فیلمی "لێواری به‌هه‌شت" یان The Edge of Heaven (Auf der anderen Seite), فیلمی نوێ "فاتیح ئاکین"م له سینمایه بینی. کاتێک ده‌گه‌ڵ هاورێیه‌که‌م گه‌ێشتینه ژوری نه‌مایش، خه‌ریک بوو بگه‌رێنه‌وه و بلیته‌کانمان بگۆڕینه‌وه به فیلمێکیتر! له ژورێکی بچووک که به زه‌حمه‌ت جێێ 30 که‌س ده‌بوو 5-6 پیرێژن و پیره پیاو دانیشتبوون و سێنی نه‌مایش خه‌ریک بوو بێته ناو چاوی بینه‌ره‌کان. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی فیلمه به نه‌رخه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی هالیوود ساز ده‌کرێ له‌م وڵاته هه‌ر بینه‌ریان پیرێژن و پیره‌پیاوانه‌یه که ئێستا له‌م ته‌مه‌نه چی‌تریان پێ ناکرێ، تاقه دڵخۆشییان شه‌ممانه سینه‌ما چوونه، له بلیت گۆرینه‌وه په‌شیمان بوێنه‌وه و دانیشتین به ئیعتباری سینه‌ماکه! فیلمه‌که باسی 6 که‌سه که به‌سه‌رهاتی ژیانیان له کاتێکدا لێک گرێده‌درێ. باب و کورێکی نیشته جێی ئالمان(عه‌ڵی و نه‌جات) و داییک و کچێکی ئاڵمانی(سوزان ولۆتۆ) و داییک و کچێکی لێک هه‌ڵبراوی نیشته جێێ ئاڵمان و تورکیا(یه‌ته‌ر و ئاێتن). یه‌ته‌ر پێی وایه کچه‌که‌ی به خوێندن له زانکۆ ژیانێکی باشتر له داییکی ده‌بێ و بۆ به‌خته‌وه‌ر بوونی کچه‌که‌ی و ژیانێکی ئاسایی ئه‌و، له‌شفرۆشێ ده‌کات. له‌م ناوه‌دا تووشی عه‌ڵی ده‌بێ که پێشنیاری پێده‌دا که له‌گه‌ڵ ئه‌و بژی. مردنی یه‌ته‌ر نێوان باب و کوڕ تێکده‌دا و نه‌جات ده‌گه‌رێته‌وه وڵاتێک که قه‌ت لێی نه‌ژیاوه. له‌م لاوه ئاێتن که شۆرشگه‌رێکه که له چه‌نگ پۆلیس و میت هه‌ڵاتۆته ئاڵمان به دوای داییکیدا ده‌گه‌رێ تووشی "لۆتۆ"ده‌بێ... ژیانه‌کان و ئاواته‌کانی ئه‌م شه‌ش که‌سه جیاوازن، ئه‌وه‌ی داییکه‌کان و باوکه‌که پێیان ئه‌و په‌ری به‌خته‌وه‌ریه مناڵه‌کان به چرکه‌یه‌ک وه‌ڵای ده‌نێن و رێگه‌یه‌کیتر بۆ مانادان به ژیانیان هه‌ڵده‌بژێرن. سنوور چ له نێوان مرۆڤه‌کان چ له نێوان وڵاته‌کان ده‌بێته هۆی لێک هه‌ڵبران، مه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی سنوور ببرێ، ده‌نا سنوور هه‌ر ده‌مێنێ. ئه‌م شتانه‌ی له‌م فیلمه به دڵم بوو: چیرۆکێکی پاراو بێ هێچ شتێکی زیاده، هه‌موو شتێک له سه‌ر جێی خۆی ده‌قه‌ومێ بێ ئه‌وه‌ی قه‌ستی دیار بێ. کارێکتێره‌کانی نه‌جات و عه‌لی و یه‌ته‌ر. به‌شی تۆبه کردنی به زۆری یه‌ته‌ر به زۆری براده‌رانی دینی تورکی نیشته‌جیی ئاڵمان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بی له ئیشه‌که‌ت زیندوو نامێنی به یه‌ته‌ر ده‌ڵێن تۆبه‌ی بکه، ئه‌ویش ده‌ڵێ تۆبه، ئه‌وانیش تازه ده‌ڵێن "سلام ون عه‌له‌یکم" . ئه‌م شتانه‌ی به دڵم نه‌بوو: کارێکتێره‌کانی ئاێتن و لۆتۆ، که‌مێک دوور له ڕاستی بوون، نه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕاست نه‌بن به‌س ئه‌وه‌نده که‌من که هاتو هه‌بن ، کوا تووشی یه‌ک ده‌بن؟ گه‌نجێکی ئاڵمانی که بۆی گرینگ بێ گه‌نجێکی تورک بۆ ئاواره‌یه و له‌م په‌ڕی بوێریدا رێی بداته ماڵی خۆی و گیانی خۆشی بۆی بخاته مه‌ترسی؟ گه‌نجێیکی تورک یا کورد(له فیلمه‌که‌دا باسی ئه‌وه ناکا ئه‌م کچه که ئه‌زقه‌زا له تورکیه شۆرشگێره کورده یا تورک؟) که ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی سیستێماتیکی کوێر شوڕشگێره بۆ وه‌ک شۆرشگێره‌کانیتر په‌سیڤ نییه و سه‌رداناخا بۆ ئه‌مره‌کانی هه‌واڵه شۆرشگێره‌کانیتر؟ من قه‌ت له تورکیا نه‌بووم و نه‌ژیاوم به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی باسی ئه‌وێم بیستووه یان خوێندوومه‌ته‌وه( بۆ وێنه کتێبی "به‌فر" نووسینی ئورهان پامووک) ده‌زانم که ئه‌م وڵاته سیستێمێکی میلیتاری و پولیسی هه‌یه که "میت" تێیدا هه‌مه‌کاره‌یه، کاتێک نه‌جات له ئاێتن ده‌گه‌رێ بۆ پرسیار سه‌ری براده‌رانی "میت"یش ده‌دا که زۆر به دلۆڤانی نه‌جات نه‌سیحه‌ت ده‌که‌ن واز له گه‌ڕان به دوای ئاێتن بێنێ! ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته که‌مێک به‌لامه‌وه سه‌ێر بوو، به‌ڵام له ئاخری فیلمه‌که له سپاسی زۆر که‌سان کرا بوو یه‌کیان "میت" بوو بۆیه ئیدی زۆر سه‌یر به‌رچاوم نه‌هات! نازانم ئه‌م پیرێژن و پیره‌پیاوانه‌ی ده‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌م فیلمه‌یان دیت ، هیچ ئه‌م فیلمه‌یان به دڵ بوو یا نا... ئێمه که به ناقایلی دانیشتین بۆ دیتنی، رازی هاتینه ده‌رێ.
00:40 - 2008/9/18 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتلێره و لهوێنازانم بۆ ئیشتیای وێبڵاگ نووسینم کردوه، هه‌ر به‌م جۆره‌ی نازانم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌منووسیوه. نووسین یا نه‌نووسین؟ نا... هیچیش پرسیار نییه! له سه‌ر چی نووسین؟ بۆچی ده‌توانێ پرسیار بێ. هه‌ڵبه‌ت بۆ من نه‌ک که‌سیتر... وه‌ک خاڵۆ جارێک نووسیبووی من ده‌بێ یا بچم فیلم ببینم یا کتێب بخوێنمه‌وه تا خوای نه‌خواسته لێره شتێک بنووسم. بلێم چی ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو فیلم و کتێبه نه‌بی ژیان چی هه‌یه بۆ باس بێت؟ هه‌واڵ و خه‌به‌ری دونیا ئه‌وه‌نده ڕه‌ش و تاڵ و داهێزێنه‌ره(ئه‌وه ده‌بێ وه‌ک وشه؟) که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر کارێ ده‌گه‌ڵ هاوکاره‌کان باسی ده‌کرێ و پشوومان لێده‌برێ به‌سه! به‌ڵام غه‌ره‌ز ئه‌مه‌یه باسی ئه‌و فیلمانه بکه‌م ئه‌م ماوه‌یه دیتوومه، هه‌تا بڵێی فیلمی جۆراوجۆرم دیتوه، به‌شێکیم هه‌ر له بیر نه‌ماوه ، یا ئه‌وه‌نده بێتام بوون بۆ له بیر مانه‌وه نه‌ده‌بوون، یان خه‌تا له بیر و هۆشی منه! یه‌کێک له‌م فیلمانه که ئێستاش له بیرم ماوه، فیلمی نۆی" وۆدی ئاڵێن" بوو به ناوی " ڤیکی، کریستینا، بارسێلۆنا". له‌م فیلمانه‌یه که هه‌رچی زۆرتر بیری لێده‌که‌مه‌وه زۆرترم به دڵه. ئه‌م فیلمه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی بچم زۆربه‌ی فیلمه‌کانی "وۆدی ئاڵێن" ببینم. ئه‌گه‌ر وه‌کوو من دانیشی له2 هه‌فتان دا هه‌موو فیلمه‌کانی ببینی تازه بۆت ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م کابرایه چه‌نده حه‌وڵی له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌خڵاق و مه‌زهه‌ب و سێکس و پێوه‌ندی نێوان مروڤان داوه و ئاخرێکه‌شی هیج وڵامی بۆ هیچیان نییه، زۆرتر وه‌ک زۆره‌بانییه‌ک که داوه‌ت ده‌کرێی ببینی و قه‌ت نازانی ئاخری کێ دۆراوه کێ سه‌رکه‌وتووه. مرۆڤ له سه‌فه‌ر زۆر شت تاقیده‌کاته‌وه که له شوێنی خۆی به بیریشیدا نایه تاقیکاری ئاوا بکات، ره‌نگه سه‌فه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ت ده‌داتێ خۆت بناسی، چه‌نده برواکانت ڕاسته‌قینه‌ن؟ چه‌نده بوێری خۆت تاقی که‌یه‌وه؟ یان چه‌نده ده‌توانی له چوارچێوه‌کان هه‌ڵێی؟ بارسێلۆنا و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بنه هۆێه‌ک ویکی و کریستینا هاوینێکی جیاوازیان هه‌بێ. وه‌فا، به‌ڵێنی، ئه‌خڵاق، بایسێکشوال، و ... وشه‌کانن که دانه دانه ده‌چنه ژێر پرسیار یان بڵێین باشتره ناو لێنان له سه‌ر هه‌ر شێوه ئاکارێک خۆی ده‌بێته هۆی چارچێوه‌یه‌کی نوێ و زیندانێکی ئه‌خڵاقی نوێ. چار چییه؟ ڕه‌نگه به‌س ئه‌وه‌بێ واز بێنین له ناو له سه‌ر نان. ئاوا مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ڵبژێرێ چۆن به دڵی خۆی بژی بێ ترسان له هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌س. خۆتی و پێوانه‌کانی خۆت، وه‌ک ئه‌وده‌مه‌ی له سه‌فه‌ردای! ------------------------------------------------------- باسی کتێبه‌کانی خوێندومه‌ته‌وه ناکه‌م، به ته‌مام هه‌ر کتێبێکی نوێ بخوێنمه‌وه له "shelfari " کورته‌یه‌کی له سه‌ر بنووسم( به کوردی) بۆ تاقیکردنه‌وه یه‌کدانه‌م نووسیوه، لێره چاوی لێبکه‌ن.
22:04 - 2008/9/11 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئاورههرجارهی به کوچه‌ی پشته‌وه‌دا ده‌ڕۆێشتم و ئه‌م خانوو سه‌یر و سه‌مه‌ره و کۆنه‌م ده‌دیت، ئاواتم ده‌خواست کامێراکه‌م پێبا و وێنه‌یه‌کم لێ هه‌ڵگرتبا. تا دوێنێ هات و عومری ئه‌م خانوویه به سه‌ر هات. له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌م بینایه و ئه‌وانی په‌نای بوون به خه‌لووس، هه‌ڵبه‌ت به یارمه‌تی ئاو و دا‌و ده‌رمانی فێنک که‌ره‌وه و سه‌هۆڵبه‌ندانی -11 ده‌ره‌جه بوون به ئالاسکای خه‌لووس! تێنینی: شوێنی کاری من راست له پشت ئه‌م بنایه‌یه!
18:33 - 2008/2/21 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتبۆ ئه‌وانی له بیریان نهکردمجێتان سه‌وز.... 08:05 - 2008/2/7 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتدیا"دیا" زۆر زمانه‌وانه، هیچ وه‌کوو پووری، که منم، ناچێ. دوێنێ شه‌وێ پێم ده‌لێ: #$@& م بۆ بکره.( ئه‌و ناوی ئینگلیسییه‌که‌ی گووت که من له بیرم نه‌ماوه!) ده‌ڵێم: ئه‌وه چییه؟ ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا تی‌وی باسی کرد! ده‌ڵێم: نه‌مدیت، چ بوو؟ ده‌ڵێ: ئه‌وه شتێکی "خوارده‌منییه"، بۆ منداڵ باشه بیخوا! بیر ده‌که‌مه‌وه شه‌رت بێ زۆربه‌ی خه‌ڵکی سابلاخێ وشه‌ی "خوارده‌مه‌نی" به کار ناهێنن و هه‌ر نه‌شیان بیستووه، ئه‌م جوجه‌ڵه‌یه که هێشتا نه‌بۆته 4 ساڵانه چۆنی ده‌زانێ؟ دیاره بیستویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده دروست وشه کوردیه‌کان به کار دێنێ هه‌ر ده‌ڵێی هێله‌گێکی له ناو مێشکی دایه بۆ هه‌ڵێنجاندنی ئه‌وه‌ی ده‌بێ بگوترێ. که‌مێک دواتر کتێبێکی بۆ هێنام گووتی ئه‌وه‌م بۆ بخوێنه‌وه، کتێبی "دایه مه‌مده به گورگی!" ... دوو سێ به‌یتم بۆ خوێنده‌وه خۆم ترسام له وشه‌کانی له‌م کتێبه به‌کاریان هێنابوو و وازم هێنا، "دیا" ش که هیچ هیوای به خوێندنه‌وه‌ی من نه‌ما خۆی ده‌ستی کرد به گووتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له منی بیستبوو و هه‌روا له زه‌ێنی خۆیه‌وه و له رووی وێنه‌کان چیرۆکه‌که‌ی ئیدامه‌دا، بروا بکه‌ن ئه‌وه‌ی دیا سازی کردبوو زۆر له هی نووسه‌ری کتێبه‌که‌ی خۆشتر بوو. لانی که‌م زۆر ناسک‌تر و شیرین‌تر! لێره تا بڵێی کتێب و چیرۆکی تاێبه‌ت بۆ مناڵان هه‌یه، به ئه‌رخه‌یانی بچی ناو هه‌ر کتێبخانه‌یه‌ک له به‌شی مناڵان به ده‌ستی پڕ دێیه‌وه ده‌رێ بێ ئه‌وه‌ی بترسێی که ئه‌م کتێبه‌ی بۆ مناڵه‌که‌ت وه‌ریده‌گری بابه‌تی خوێندنه‌وه بۆی نه‌بێ. به‌ڵام دیا زۆرتر حه‌زی له بیستنی کوردیه( ڕه‌نگه بچێته مه‌دره‌سه‌ی وا نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێستا زۆرتر حه‌زی له کوردییه.) کتێب و چیرۆکی تاێبه‌ت به مناڵان که به کوردیش هه‌یه زۆر جێی متمانه نین ئه‌وه نمونه‌که‌ی: دایه مه‌مده به گورگی! به‌خوا ئه‌وه‌ی من له بیرمه ئه‌وه‌نده ترسناک نه‌بوو! له خۆرا نییه ئه‌و براده‌ره ئاوا داخ به دڵه! 17:12 - 2008/2/3 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتکوردایهتی9 ساڵ زۆرتره من له کانادا ده‌ژیم و له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان وه‌ک وڵاتی دووهه‌میان بۆ ژیان هه‌لبژاردووه، جا یان له به‌ر ناچاری یان له به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان، نه‌م توانیوه ئۆگری فه‌رهه‌نگ و شێوه‌ی ژیانی ئێره بم. وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی ده‌گه‌نه کانادایه زۆرتر حه‌وڵم داوه له کۆمه‌لی هاوڵاتانی پێشوو که پێشتر له من هاتوونه ئێره نزیک بمه‌وه و هه‌ڵس و که‌وت و کۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هاوزمانان زۆرتر بێ تا خه‌ڵکی ئێره. وه‌ک لێره ده‌ڵێن، هاتوومه ناو گێتۆی هاوڵاتیان! یه‌کێک له‌م کۆبوونه‌وانه ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌رکیی کوردیه، حیزب و پارتێکانی 3 پارچه‌ی کوردستان (ئاگام له پارتی پارچه‌ی چوارمی کوردستان نییه!) بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان ئه‌م به‌زمانه دروست ده‌که‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو گێتۆی کوردی ڕاکێشن گۆرانیبێژ و ده‌سته‌ی مۆسیقا بانگ هێشتن ده‌که‌ن و "بلیت" ده‌فرۆشن و هه‌لپه‌ڕکێ داده‌مزرێنن. خۆتان ده‌زانن کانادا له‌م سه‌ری دونیایه و نرخی داوه‌ت کردنی گۆڕانیبێژ له سه‌ر برایانی حیزبی گران ده‌که‌وێ و به پێی مه‌قبووڵ بوونی گۆڕانیبێژ ئه‌م نرخه‌ش سه‌ر و خوار ده‌کا! یه‌کی وه‌کوو منی موسیقا نه‌بیستووش دڵی به‌مه خۆشه پاره‌ی تیکێتی ده‌دا و "گۆڕانی زیندو"ی گوێ لێده‌بێ و تاقه‌تی هه‌ڵپه‌رکێشی بوو ئه‌وه دوو سێ خولان ده‌ستی گه‌ڕی هه‌ڵپه‌رکێ ده‌گرێ و چش با دوو سێ سوخه‌نرانی و به‌یانییه و به‌ڵێننامه‌ی حیزبیشی گوێ لێبێ، یان بڵێین ئه‌گه‌ر گوتییان به‌رنامه کاتژمێری 7 ئێواره ده‌ست پێده‌کا حه‌وڵ ده‌دات بۆ 9 له ئه‌وێ بێت، چوون ئه‌م دوو کاتژمێره ده‌روا بۆ قسه هه‌زار جار دووپات کراوه‌کان! ئه‌م 9 ساڵه پڕ بۆ له کۆبوونه‌وه‌ی ئاوا و ئاخر به‌رنامه‌ی که لێی بووم ده‌توانم بڵێم هیچ جیاوازییه‌کی ده‌گه‌ڵ هه‌وه‌ڵ به‌رنامه نه‌بووه و پێم وا نییه 9 ساڵیتریش جیاوازی هه‌بێ. به‌س فه‌رقی هیوایه‌که که من 9 ساڵ پێش هه‌مبوو و ئێستا نه‌مماوه! هیوای ئه‌وه‌ی "گێتۆ"ی ئێمه به پێی کات شت فێر بێ و که‌م و کوڕیه‌کانی ببێته په‌ند بۆ داهاتووی، ئه‌م هیوایه مرد و نامه ناو گۆڕ! ئێستا ئه‌گه‌ر بچم بۆ هه‌ڵپه‌رکیی کوردی به‌س ده‌چم بۆ دیتنی دۆست و ئاشنایان که کاتیتر کاتم نییه بیانبینم! بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به ڕه‌شبینم نه‌زانن باسی هه‌ڵپه‌رکیی دووی ڕێبه‌ندانتان بۆ ده‌که‌م که ئه‌م شه‌ممه‌ی ڕابردوو بوو. قه‌وڵ وا بوو "شوان په‌روه‌ر" گۆڕانیبێژی ئه‌م جاره بێت و ئه‌مه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی بچم بۆ ئه‌م هه‌ڵپه‌رکییه، پێم وابوو ئه‌م جاره جیاواز ده‌بێ، که بوو! که گه‌ێشتمه به‌ر ده‌رگای ساڵۆنه‌که و داوای بلیتم کرد(هه‌ڵبه‌ت ساعه‌ت 9!) گوتییان چون جێگه‌ی دانیشتن نه‌ماوه بلیته‌که هه‌رزانتر ده‌فرۆشن(نه‌ک ئه‌وه‌ی جێگا نه‌ماوه ناێفرۆشین!) ده‌ی بلیتم وه‌رگرت و ئاشنایه‌ک هات و له جێی سڵاو و چاک و خۆشی گووتی: ئه‌وه ئه‌تۆش لێره‌ی؟ له که‌یه‌وه بووی به کورد؟!!! گوتم ببوره ئه‌م جاره له پیتم ده‌رچوو! چوومه ژور و له سه‌ده‌قه‌ی سه‌ری برایانی کورد که هه‌موو له ده‌ره‌وه خه‌ریکی خواردنه‌وه بوون جێگای دانیشتنمان وه‌گیر که‌وت! کابرایه‌ک خه‌ریکی گۆڕانی به‌زم بوو و ئاره‌زو و ده‌رزی و ده‌زوو و زوبه‌زووی تێک ده‌کرده‌وه و خه‌ڵک خۆیان له ئه‌رز ده‌کوتا، شه‌رت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ێگووت خۆشی نه‌یده‌توانی بیڵێته‌وه! نزیک کاتژمێر 10 گوتییان ئه‌وه شوان هات، خه‌ڵک هرۆژمییان برد بۆ لای سێنی موسیقاژه‌نه‌کان هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشوازی بووک و زاوا ده‌چن. دوای چه‌ند خولێک هه‌را و چه‌پڵه‌لێدان و فڵاشی کامێرا ، شوان داوای لێکردن که له سه‌ر جێی خۆیان دانیشن! خه‌ڵکیش کامێرا به ده‌ست له سه‌ر جێی خۆیان دانیشتن، هه‌ر وه‌ک ئه‌و ده‌می له مزگه‌وت بۆ وه‌عزی شیخ عیزه‌دین داده‌نیشتن! گووتم وه‌ڵا عاقل بوون! دوای کورته‌یه‌ک سپاس شوان تێیهه‌ڵکرد و یه‌کێک له گۆرانی- سرووده‌کانی خه‌مباری خوێند و میله‌تیش خه‌نی خه‌ریکی فڵاش لێدان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چرکه به چرکه‌ی ئه‌م ده‌مه بوون( خوا خه‌زه‌ب له دیجیتاڵ گرێ که هه‌تا منیشی کردۆته فۆتۆگرافێری پرۆفێشناڵ!!) سه‌رتان نه‌هێشێنم که دوای ئه‌م گۆرانییه هه‌ستی هێند که‌سێک بزووت و ده‌ستیان کرد به گوتنی "بژی ئاپۆ"! جا قه‌دیمی گووته‌نی: تڕ به ته‌وه‌رداسی چی؟ نازانم! ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی شوان وه‌بیری ئه‌رکی روناکبیری هونه‌رمه‌ند بکه‌وێت و له جیی به‌رده‌وام بوون به خوێندن ده‌ست بکا به سوخه‌نرانی باسی کورد و کوردستان، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێکۆی میکرۆفۆن نه‌کوژابۆوه من ته‌نانه‌ت له وشه‌یه‌کیشی نه‌گه‌یشتم که باسی چ ده‌کات، هه‌ر پێم وا بوو ئه‌وه یه‌کێک له سروده بێ موسیقاکانێتی! ماوه‌ی نیو ساعه‌تێک ئاوا گوزه‌را و شوان تێیهه‌ڵکرد له گۆڕانیه‌کیتر، خه‌ڵکیش "له‌منایه"* نییه ده‌مێکه فیری سه‌ر کورسی بوون، قونیان ته‌زیبوو یه‌ک یه‌ک هه‌ستان و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ نه‌رۆن وێنه‌یه‌کی یادگاریان ده‌گه‌ڵ شوان هه‌لده‌گرت! شوانیش هه‌رکه‌س ده‌چوو وێنه‌ی ده‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی خوار و خێچ ده‌رنه‌چێ ده‌ستی له گۆرانی گووتن هه‌ڵده‌گرت تا وێنه ته‌واو ده‌بوو و یه‌کیتر ده‌هات! سه‌رتان نه‌هێشێنم کاری میله‌ت ئه‌وه بوو سه‌ره‌یان به‌ستبوو بۆ وێنه هه‌ڵگرتن له‌گه‌ڵ شوان و کاری شوانیش ئه‌وه بوو زوو زوو گۆرانییه‌که‌ی هه‌ڵپچرێ و ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری خۆشی له گۆڕانییه‌کانیم هه‌بوو خه‌وش کاته‌وه! له کاتی گۆرانی "جانێ جانێ جانێ وه‌ره مه‌ێدانێ"(نازانم دروسته یا نا) دوو سێ وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبی دێموکرات به ده‌ست سێ که‌سه‌وه بوو که به ریتمی ئه‌م ئاهه‌نگه وه سه‌ما که‌وتن، یه‌کێک له‌م لاوه گووتی: وه‌ڵا قازی فه‌قیریشیان وه سه‌ما خست! نزیک کاتژمێر 12، شوان ئێستا 4 گۆڕانی نه‌گووتبوو یه‌کجێ بێسه‌ر و شوێن چوو و هه‌ڵپه‌رکێ کۆتایی هات! هاتمه‌وه ماڵی و بریارم دا ئیتر که‌متر ئاوا کوردایه‌تی بکه‌م، لێم نایه با خۆ خوێنتاڵ نه‌که‌م! بژی موسیقای مردوو، خێرمان له هی زیندوو نه‌دی! ----------------------------------------------------------------------------------- * له‌منایه= له من وایه( ئه‌وه به یادی پوورم ئاوام نووسی) 22:51 - 2008/1/31 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتمارکێزدوو هه‌فته پێش فیلمی ئه‌وینی ساڵه‌کانی وه‌بام دیت. ده‌مزانی ساڵانی پێشوو ئه‌م کتێبه‌م خوێندۆته‌وه، به‌ڵام هیچم له کتێبه‌که له بیر نه‌مابوو. به هیوا بووم که ده‌چم بۆ دیتنی فیلمه‌که، کتێبه‌که‌ش وه‌بیرم بێته‌وه. نیوه‌ی فیلمه‌که تێپه‌ر بوو و من هیچ شتێکی ئاشنام وه‌بیر نه‌هاته‌وه و ئیدی ئه‌رخه‌یان بووم که ئه‌وه یه‌کێک له‌م کتێبانه بووه که به‌سه‌ریدا بازم داوه و نه‌مخوێندۆته‌وه. به‌ڵام کاتێک گه‌ێشته به‌شی سه‌رلێشێواوی داێکه‌که که به کۆڵمه و لێوی سوور کراو له کۆڵانه‌کان ده‌گه‌ڕا، هه‌موو چیرۆکه‌که‌م وه‌بیر هاته‌وه. کاراکتێری ئه‌م داێکه له‌م چیرۆکه‌دا ئه‌وه‌نده به‌قه‌وه‌ت بوو که دوای ساڵیانی ساڵ هیچم له‌و کتێبه له‌بیر نه‌مابوو ئیڵا ئه‌م سه‌رلێشێواو بوونه. هه‌فته‌ی پێش ئاخر کتێبی مارکێزم خوێنده‌وه، بیره‌وه‌ریی سۆزانییه خه‌مباره‌کانم. هه‌وه‌ڵ شت به بیرم دا هات ئه‌وه بوو که مارکێزیش وه‌کوو من پیر بۆ، به‌س به دوو شێوه‌ی جیاواز. من ئه‌و چیرۆکانه‌ی خوێندومه‌ته‌وه له بیرم نه‌ماوه و ئه‌و به چیرۆکێکی نوێ ده‌تباته دونیای پیره‌مێردێکی 90 ساڵانه، دونیایه‌ک دوور له چوارچێوه ناسراوه‌کان بۆ پیره‌مێردێک. ئاخر نییه خۆێشی پیر بۆ و وه‌کوو پیره‌مێرده‌که‌ی ناو چیرۆک خۆ لاده‌دا له به پیردانانی خۆی. پیره‌مێرد بۆ ئه‌وه‌ی به خۆی بسه‌ڵمێنی هێشتا پیر نه‌بۆ کچۆله‌یه‌کی 14 ساڵانه بۆ ساڵرۆژی له داییک بوونی به خۆی هه‌دیه ده‌دات و مارکێز بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌وه‌ی هێشتا پیر نه‌بۆ بناخه‌ی چیرۆکێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێ... چیرۆکی ئه‌وین و ناسینی ئه‌وین بێ ته‌مه‌نای سێکس! هه‌موو په‌له‌قاژه‌ی پیره‌مێردی ناو چیرۆک ئه‌وه‌یه بوونی خۆی به‌م شێوه‌یه‌ی ساڵییانه هه‌یه به سه‌ر ئه‌وانیتر داسه‌پێنێ و مانی هه‌ست پێ‌بکرێ، هه‌ر بۆیه به پێشنیاری دوکتوره‌که بۆ راحه‌تکردنی پشیله پیره‌که‌ی تێک ده‌چێ، پشیله‌یه‌کی که زۆر ئۆگری نییه به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ێبینێ. له به‌ر نزیکی دیتنی ئه‌م فیڵمه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه، سه‌رنجم بۆ نزیکی کارێکتێره‌کان و دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌سفه‌کانی ئه‌م دوو چیرۆکه چوو. ئه‌م نزیکییه له ناو شتی زۆر بچووک و ناسکدا بوو، وه‌کوو شێوه‌ی به ڕێگا ڕۆێشتن و وه‌سفی ژووره‌کان و کارێکتێره‌کان و جل و به‌رگه‌کان... وته‌نانه‌ت ژماره‌ی ژنانێک که پیاوگه‌ڵی قاره‌مانی چیرۆک ده‌گه‌ڵیان خه‌وتوه! ده‌تگووت که ئه‌م چیرۆکه هه‌ر ئیدامه‌ی چیرۆکی پێشوویه، ناتوانم بڵێم له شوێن و کاتێکتردا چون شوێن هه‌مانه و کات دیار نییه! بزانم دوای ده- پانزه ساڵی‌تر چیم له‌م چیرۆکه له بیر ده‌مێنێ!
01:54 - 2007/12/4 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتمناڵبه دیاری بووکێکم بۆ مناڵێک برد، بیستم ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ویستوم که ناوی بووکه‌که‌ی ناوه گوڵێ!01:31 - 2007/11/27 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتپێغهمبهری ئه‌و زهمانهئهم ڕۆژانه حوکمی زیندانی بۆ پێغه‌مبه‌رێک برایه‌وه! ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ناوی وارن جێفزه و ماوه‌یه‌ک بوو ئێف بی ئای کون به کون لێی ده‌گه‌را تا که‌وته به‌ر چرکه‌ی کامێرای لاس وێگاس! ئه‌م گوناحه‌ی جه‌نابی پێغه‌مبه‌ری خسته ناو زیندانی ده ساڵه ئه‌وه بوو که کچێکی چارده ساڵه‌ی به زۆره‌ملی دابوو به شوو به کورێکی 19 ساڵه‌ی تایفه‌ی! هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر کچه رازی بایه یا شکایه‌تی نه‌کردبایه کابرا ئێستاش خه‌ریکی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو! له ئامریکا هه‌زاران فیرقه و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر هه‌یه که تا کاتێک یاسای فێدێراڵ تێک نه‌ده‌ن که‌س کاری به کاریان نییه، ڕه‌نگه خودا خودایان بێ که خه‌ڵک خه‌ریکی ئه‌م کاڵت و فیرقانه بن و کاریان به سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت نه‌بێ! به‌ڵام دینی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره که‌مێک ناکۆکه ده‌گه‌ڵ یاساکانی فێدێراڵی ئامریکا، چون پیاو کاتێک له‌م دینه دا له خوا نزیک ده‌بێته‌وه که لانی که‌م 3 ژنی هه‌بێ! جه‌نابی پێغه‌مبه‌ر که دیاره له خوا نزیکه هه‌ر خوێ ته‌نیا 70 ژنی هه‌یه! جه‌نابی پێغه‌مبه‌ریش که نزیکه‌ی شه‌ش تا ده هه‌زار که‌س مریدی هه‌یه، زوو زوو ده‌بێ ژماره‌ی نێرینه‌کانی تایفه‌که‌ی که‌م کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست زۆر نه‌بێ له رێی گه‌ێشتن به خوا! بۆ وێنه چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش 400 کوڕی له تایفه‌که‌ی وه‌ده‌رنا به هۆی گوێدان به موسیقای ڕاک!! له ئه‌سڵدا ڕه‌قیبی که‌م کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژن بۆ ئه‌وان که‌م نه‌یه و دینه‌که‌یان هه‌ر وا قاییم بمێنێ! ده‌ی ئه‌م 10 هه‌زار که‌سه بۆ وا ده‌سته‌و وه‌ستانن و دێڵن پێغه‌مبه‌ر هه‌رچی پێی خۆشه ده‌گه‌ڵییان بکات؟ هۆیه‌که‌ی هاسانه، ئه‌م مریدانه هه‌موو له دوو شار کۆ بوونه‌وه و یه‌کێک له ئه‌ساسی دینه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ناتوانن خاوه‌ن هیچ بن و هه‌ر چی هه‌یانه هی کلیساکه‌یانه! بڕیارده‌ری کلیساش که‌س نییه جه‌نابی پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ. هه‌ر وه‌ها ئه‌م بونه‌وه‌رانه وه‌کوو هه‌موو ئیمانداران وا ده‌زانن هه‌رچی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان بڵێ ڕاسته و ده‌بێ ملی بۆ که‌چ که‌ن! پێغه‌مبه‌ر له هه‌ر که‌س تووڕه بێ ده‌توانێ له ماڵی خۆی ده‌ری کات و ژن و منا‌ڵیشی لێ بستێنێته‌وه و بیدا به برای دینییه‌کیتر! ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می رۆژێک بی‌کاری و خوڵانه‌وه به ئینتێرنێت و هه‌واڵان!
03:26 - 2007/11/23 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
وێبڵاگی من، ماڵی بیرۆکه‌کانی من ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - هه‌شت ساڵ - ژان و ژیان - لێره و له‌وێ - کات - چاوه‌ڕێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||